به‌م تێكه‌ڵه‌ سروشتیه‌ كۆتایی به‌ كۆكه‌ بهێنه‌.

لە وەرزی سەرمادا تووشی کۆکەیەکی زۆر دەبیت و ئەوەش بێزارت دەکات، بەڵام دەکرێت بە تێکەڵەیەکی سرووشتی کۆتایی بەو کۆکەیە بھێنیت.”

پێکھێنەرەکانی ئەم تێکەڵەیە: نیو لیتر شیری گیراوە، ٢ پیازی لەتکراو، ١-٢ کەوچکی چا ھەنگوین بکەرە ھەر پەرداخێک شیرەوە.
ئامادەکردن و بەکارھێنانی: لەکاتی کوڵانی شیر و پیازەکە بەخاویی ھەنگوینەکەی تێبکە و دواتر کە کوڵا بۆماوەی ٢٠ خوولەک وازی لێبھێنە بۆئەوەی ساردببێتەوە و دواتر کوپێک بخۆرەوە.

بەھۆی بوونی بڕێکی زۆر دژە بەکتریا لە پیازەکەدا ھەموو بەکتریاکانی ناو قوڕگت لەناودەچن، ھەروەھا ھەنگوین توانای بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری ھەیە و تا ناھێڵێت و بەڵغەم کەمدەبێتەوە.”

Back to top button