خانمان پێویسته زۆر ئاگاداربن له به‌كارهێنانی ماكیاژ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره.
به‌شێكی كچانی هه‌رزه‌كار، حه‌ز به به‌كارهێنانی ماكیاژو مادده كیمیاوییه جوانكاریه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتنیان به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر، پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌زیانه‌كانی ئه‌و مادده‌یه ده‌كه‌ن بۆ پێستی هه‌رزه‌كاران.”
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زیانی ماكیاژو مادده كیمیاوییه جوان كاریه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبونی زیپكه‌و په‌ڵه له‌سه‌ر پێست.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان، ماكیاژ ده‌بێته هۆی گیرانی كونه‌كانی سه‌ر ڕوی پێست و زیادبونی خانه چه‌ورییه‌كان، به‌مه‌ش ژماره‌ی زیپكه‌و سه‌ره ره‌شه‌كان له‌سه‌ر ڕووی پێست زیاد دهبێتو ئه‌گه‌ر هه‌یه پێست په‌ڵه په‌ڵه ببێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌رزه‌كاران پێستیان ناسكتره.
توێژه‌ره‌كان داوا له كچانی هه‌رزه‌كار ده‌كه‌ن، دوربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی مادده كیمیاوی‌و جوانكارییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش پێستیان به خاوێنی ڕابگرن، گه‌ر ماكیاژیشیان به‌كارهێنا، ئه‌وا نه‌هێڵن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به پێستیانه‌وه بمێنێته‌وه.