بۆچی مالكی كه‌وتۆته دژایه‌تیكردنی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بارزانی گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و كه‌سایه‌تیه‌كانی عێراق، له‌لایه‌ن مالكی و چه‌ند حزبێكی كوردی ره‌خنه و نائارامی ده‌روونی دروست بووه، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، مالیکی و فەتلاوی و عالیە نصیف و گۆڕان و کۆمەڵ زۆر بە سەردانەکە نیگەرانن.
چاودێرێكی سیاسی كه زانیاریه‌كی وورد له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه ده‌دركێنێت، ئه‌وه ئاشكراده‌مات، كه بارزانی لەسەردانەکەی بۆ بەغدا رەتی کردۆتەوە پێشوازی لە نوری مالیکی بکات و ده‌شڵێت هه‌ر ئه‌مه هۆكاری شڵه‌ژاوی راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌و كه‌سه‌یه.
نیاز حاجی چاودێری سیاسی له پۆستێكی دا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت، بارزانی و وەفدەیاوەرەکەی دیداریان لەگەڵ فوئاد مەعصوم و حەیدەر عەبادی و ایاد عەلاوی و رەوتی صەدر و عەمار الحکیم دەبێت و تا ئێستا دیار نیە دیداری لەگەڵ سەلیم جبوری و صالح موتلەق دەبێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره ده‌شڵێت، ئەمریکیەکان ئاگاداری وردەکاریەکانی سەردانەکەن، دوێنێ شەو جۆ بایدن پەیوەندی لەگەڵ بارزانی و عەبادی هەبووە. ده‌شڵێت، سەردانی بارزانی، گورزی گەورە لە مالیکی و خەونەکانی دەوەشێنێت، پرۆسەی دادگایی کردنی مالیکی بە دەیان دۆسیەی گەندەڵی و بەدەستەوەدانی موسڵ دەجولێنێت.