له هه‌فته‌ی ئاینده رۆژێك پشووی فه‌رمیه.
له هه‌فته‌ی ئاینده رۆژێك ده‌كرێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ساڵنامەی پشووەكان كە حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە لەهەموو ساڵێك یەكی ئایار ببێتە پشوو لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرواری یەكی ئایار دەبێت لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێـت.
دەست نیشانكردنی ئەو ڕۆژە وەك پشووی فەرمی لەلایەن پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و بڕیاری لەسەر دراوە لەهەموو ساڵێك، ئەو ڕۆژە كەدەكرێتە پشووی فەرمی تایبەتە بەڕۆژی جیهانی كرێكاران.