سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هێنده‌ی تر ئه‌گه‌ره‌كانی چوونی نیماری بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا كرد.

پاش رۆیشتنی یاریزانی به‌رازیلی نیمار داسێلڤا له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بۆ یانه‌ی پاریس سان جێرمان و له‌ ئێستاشدا ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ خولی ئیسپانی له‌ رێگای یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌.”

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆلی کادێنا سێری ئیسپانیا، “بارتۆمیۆی” سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە،وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوەو یەکێک لە پرسیارەکانی هاتنی نەیمار بوو بۆ ریاڵ مەدرید، له‌و باره‌وه‌ بارتۆمیۆ گوتی.” من حەز دەکەم هەموو ئەستێرەکانی جیهان لە خولی ئیسپانیا ببینم و یاری بکەن.
هەروەها لەسەر گەڕانەوەی ئەو ئەستێرەیە جارێکی تر بۆ یانەکەی گوتی، ئەگەر نەیمار بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ئێمە پێشوازی لە هاتنەوەی دەکەین.”

Back to top button