عه‌لى باپیر بۆ چووه‌ته ئێران و له‌گه‌ڵ كێ كۆبووه‌ته‌وه و چیان باسكردووه.؟
به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو ده‌ڵێت” ساڵی ڕابردوو عه‌لی باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باكووری ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی سوپای قودسی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.”
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و كوڕی ڕابه‌ری كۆچكردووی حیزبه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “فه‌یسبووك” چه‌ند وێنه‌یه‌كی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكردووه كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له باغچهیهك وه‌ستاون و سه‌رقاڵی قسه‌كردنن، به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زانیاریی له‌باره‌ی وێنه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌م شێوه‌یه‌یه:-
برایان و خوشکانی بەڕێز
جەماوەری کوردستان
پارساڵ جەژن مەلای ئاخرزەمان وون بو،وامانزانی ئاخۆ لەکام کوێرە لادێ ی کوردستان ،لەگەڵ هەژاران و کەم دەرامەت و خەڵکی خەفەتباری کوردستان جەژن دەکات،؟!
بەڵام سەربازە وونەکانمان کەشفیان کرد کە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی سوپای (قودس )ی ئێران ،بۆتەلقین و ڕێنمایی تازە بردویانە بۆ شیمالی ئێران بۆئەوەی بە مێشکێکی ساف و تەوجیهاتی تازە بینێرنەوە بۆ ئەم کوردستانە خێر لەخۆ نەدیوەوخەڵکە سادەو دڵپاکەکەی لە خشتە بەرێت ،هەمیشە وەک تابوری پێنج نەهێڵن ئەم میللەتە بەئامانج و مافە ڕەواکانی بگات و بیکەنە مایەی زیاتر قوڵکردنەوەی دوو بەرەکی یەکان وفیتنەو ئاژاوەی لایەنە سیاسی یەکان.
پارچه ڤیدیۆكه و وێنه‌كان:-
https://www.facebook.com/Shexehssan/videos/963149983810041/?t=0