چـــــا بخۆنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووربن له‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارانه‌.

چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە سوید و بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان سوودە تەندروستییە زۆرەکانی چایان سەلماندووە وهاوکات توانای زیادکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەکان.”

لەوانەش:-

سودەکانی چا
  • چا یارمەتی‌ دەرە بۆ پاراستنی‌ ددانه‌كان لە کلۆربون، نزیکی‌ ٣٠٠ جۆری‌ به‌كتریا بەشدارە لە کلۆرکردنی‌ ددانه‌كان ، خواردنەوەی‌ چا رێگری‌ دەکات لە نوساندنی‌ به‌كتریا بە ددانه‌كانه‌وه‌ و لاوازکردنی‌ گەشەی‌ بەکتریا بەھۆی‌ بونی‌ رێژەیەکی‌ بەرزی‌ دژە ئۆکسێنەرەکان لە چادا.
  • بە ھۆی‌ بونی‌ پێکھاتە خۆراکی‌ فلاڤۆنید لە چادا، یارمەتی‌ پتەوکردنی‌ ئێسكه‌كان دەدات، ھەروەھا سودی‌ زۆری‌ ھەیە لە ڕێگرتن لە ھەوکردنی‌كركراگه‌كان.
  • چەندین لێکۆلینەوە لە وڵاتانی‌ ئەمەریکا و چین سەلماندویانە کە چا کارگەریەکی‌ ئیجگار گەورەی‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە توشبون بە شێرپه‌نجه‌، چا بە دژە شێرپەنجە ناودەبرێت بە ھۆی‌ بونی‌ (epigallocatechin-٣-gallate (EGCG))، کە رێگری‌ دەکات لە گەشە کردنی‌ خانە شێرپەنجەییەکان.
  • چا سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی‌ دڵ و بۆری‌ خوێن و ھەروەھا دورکەوتنەوە لە جەڵتە، چا دەبێتە ھۆی‌ دابەزاندنی‌ کێشی‌ لەش و کەمکردنەوەی‌ کۆلیسترۆل لە خوێندا، بە ھۆی‌ خێراکردنی‌ سوتاندنی‌ چەوری‌.
  • چا ھاوسەنگی‌ ئاو لەلەشدا رادەگرێت بە رێگرتن لە کردنە دەرەوەی‌ ئاو کە سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە تینوێتی‌.
Back to top button