ئێران له هێنانی هێز بۆ ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه
خواكوڕك
سوپای پاسداران ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وام بنكه سه‌ربازیه‌كانی ناو شاره كوردیه‌كان و ناوچه سنوریه‌كانی نزیك له هه‌رێم كوردستان پڕچه‌ك ده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت ره‌نگه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ناو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌خواكوركی راگه‌یاند، ئێران هه‌ستی به‌مه‌ترسی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ كردووه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له رێگری كردن و دواخستنی ئۆپره‌اسیۆنه‌كه به هاوكاری مالكی و چه‌ند لایه‌نێكی كوردی،
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه پێیوایه، ره‌نگه له داهاتوودا و له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، به ئامانجی دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆهه‌رێمی كوردستان چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوچه سنوریه‌كان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام با ئێران دڵنیا بێت ئێمه زووتر لێی دێینه ده‌ست.
دوای جووڵانەوەی سەربازی هەندێ حزبی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە هێزیان جووڵاند و ڕایان گەیاند “دەچینە رۆژهەڵات و بەرگری لە خۆمان دەكەین”، جموجۆڵی سەربازیی ئێران لە ماوەكانی ڕابردوودا لە جاران زیاتر بووە و چەكی قورسیش بەردەوام لەو بنكانەدا جێگیر دەكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌وه ئەنوەری محەمەد گوتەبێژی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، بە وشە ـی ڕاگەیاندووه، لە سنووری چیای سوورێن، سنووری كوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات، سوپای ئێران بڵاوەیان پێ كراوە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، داوایان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووه هەوڵەكانی خۆی بۆ وەدەرنانی ئەو هێزانە بخاتە گەڕ، “نابێت بۆ ئەمە پشت بە عێراق ببەسترێت، چونكە عێراق بووەتە بەشێك لە دەسەڵاتی ئێران، بەڵكو دەبێت حكوومەتی كوردستان خۆی هەوڵی وەدەرنانی ئەو هێزانە بدات”.