بۆچی قوباد تاڵه‌بانی هێرشی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه بۆ لیستی یه‌كێتی، كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و حزبه خائینانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری دادگایی نه‌كردووه، قوباد تاڵه‌بانی كوری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له هه‌ڵه‌بجه هێرشی تووندی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و لیسته‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رهه‌م و شاسواری تۆمه‌تبار كرد به بێ ویژدان و بێ سفه‌ت”.
له‌وتارێكی دا له هه‌ڵه‌بجه قوباد تاڵه‌بانی كوره گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كه حزبه‌كه‌یان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووكی له‌سه‌ر سنیهكی زێر فرۆشته حشدی شه‌عبی، رایگه‌یاند”هه‌تا پاره هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه پاره نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه دوو جار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بووه‌و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال بووه. بۆ له‌وكاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات؟! بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات؟! ئه‌و كه‌سانه بێ‌ویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن”.
ئەو گوتانەی قوباد تاڵەبانی، دوای ئەوەدێت كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرھەم ساڵح، سەرۆكی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە میانی بانگەشەكردن بۆ لیستەكەی باسی لەوەكردووە كە نادادپەروەری لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، بەشێك لە گوتەكانیشی بە ناڕاستەوخۆ ئاراستەی سەركردایەتی یەكێتین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو، كه پێشتر یه‌كێتی داوایی پۆستی پارێزگای سلێمانی له گۆڕان كرده‌وه، به‌رپرسێكی گۆڕانیش رایگه‌یاندبوو”بەرھەم ساڵح، نیوەی زیاتری دەنگەكانی یەكێتی دەبات و یەكێتی لە سلێمانی دەنگ پێویست ناھێنێتەوە تا بتوانێ پۆستی پارێزگاری شارەكە وەربگرێتەوە”.
شایانی باسه هه‌ر له‌گوتاره‌كه‌ی دا قوباد تاڵه‌بانی هێرشی كرده سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ(طفل جدید) حزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه 45 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره، بانگه‌شه بۆ چاك كردنی دۆخی خه‌ڵك ده‌كات، ده‌لێـ” ئه‌رێ پێتان وایه وا دۆخی خه‌ڵك چاك ده‌كرێت؟