خه‌لكی شه‌قڵاوه‌ داوایی هێنانه‌وه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید له‌ كاندیدی گۆڕان ده‌كه‌ن

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ كاندیدێكی گۆران سه‌ردانی شه‌قڵاوه‌ ده‌كات، خه‌ڵك داوای هێنانه‌وه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید له‌ كاندیده‌كه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن و به‌ خائین و خۆفرۆشی به‌غدا له‌ قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن”.

له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن چه‌ند كاندیدێكی گۆڕان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكیش به‌ره‌و روویان ده‌وه‌ستنه‌وه‌، به‌ خائین و جاشی به‌غدا له‌ قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، پێیان ده‌لێن، برۆن جارێ ئێوه‌ خائینه‌كه‌ی به‌غدا سروه‌ عه‌بدولواحید بهێنه‌وه‌، ئینجا داوایی ده‌نگی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌ هۆیها و ( خائین و خۆفرۆش) له‌ شه‌قڵاوه‌ ده‌ریان ده‌كه‌ن”.

شایانی باسه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو فراكسیۆنه‌ نۆ كه‌سیه‌كه‌ی گۆڕان كه‌ ئێستا ژماره‌یان 6 كه‌سه‌، له‌ به‌غدا، زۆرترین به‌رگریان له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌، دژی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌رابردوو داوایی نه‌ناردنی مووچه‌ و بودجه‌یان له‌ به‌غدا كردووه‌، له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌رگریان له‌ خائینان كردوو، بێده‌نگیش بوون له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك، كه‌ له‌لایان حشدی شه‌عبی ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ پێشتر دژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ستانه‌وه‌، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی كه‌ركووكی ده‌فرۆشت و به‌ مووچه‌ دابه‌شی ده‌كرد”.

 

Back to top button