بۆ قاسم سولەیمانی دوو جار سەردانی عێراقی کردووە ..خواكوڕك ئاشكرای دهكات
رۆژنامەی- العربی الجدید – ئامانجی سەردانە نھێنیەکانی قاسم سولێمانی كه به جهنهراڵی شهرانگێز ناوی بردووه ئاشكرا دهكات، رۆژنامەکە ئاماژە به سەردانەکانی دووھەفتەی رابردوو كردووه، به گۆرانکاریەکی مەترسیدارە بۆ عێراق و ئایندەی خاک و خەڵک و یەکێتی سەروەری عێراقێکی فیدراڵی و یەکگرتوو كردووه.
العربی الجدید ئاشكرا دهكات ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و بە داینەمۆی بەرژەوەندی و دەست وەردانەکانی ئێران لە عێراق پێناسی دەکات، شارازایانی ھەڵبژاردنەکانی سەنتەری الخلیج بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان ئەم ڕۆلەی قاسم سولەیمانی بە نزیک بوونەوەی رەوشی عێراق بە لوبنان وسوریا و یەمەن دەشوبھێنن، ئاڵای ئێران و وێنەی رێبەری ئەو کۆمارە تەواو بەرجەستە بووە لە ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن و جگە لە شارەکانی پاریزگای “دیالی و واسط “وێنەی خودی جێنراڵ قاسم سولەیمانی لە بەغدادی پایتەختیش دەبینرێ وەکو شانازییەکی بەرجەستەی جیھاد کردن دژی داگیرکەران و جوداخوازانی عێراق بە کار دێیت .
سەردانەکانی سولەیمانی تەنھا بۆ یەکخستنی لیست و ھاوپەیمانیە شیعەکان نیە، بهڵكو ئامانجی ئەم جارەی ئێران و قاسم سولێمانی، جەنگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ دروستکردنی کۆمەلێک ڕایەڵەی سیاسی و ستراتیجیە لەگەل لیستی کەمایەتیەکانی ئێزیدی و شەبەک و کریستیان و تورکمانەکانە بۆ دوای ھەلبژاردنەکان، ئامادەکارییەکی پێش وەختەیە بۆ پلانی ئێران لە داھاتووی عێراقدا .
سەرچاوە
العربی الجدید