له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌بادی كردی له‌ سلێمانی هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت

كچه‌ كوردێكی كه‌ركووكی له‌كاتی سه‌ردانی كردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ شاری سلێمانی هێرشی كرده‌ سه‌ر عه‌بادی و به‌دروشمی دیكتاتۆر عه‌بادی و چه‌ند دروشمێكی تری دژی عه‌بادی گوته‌وه‌، ده‌لێـ” ئاشکرای کرد کە ئەو کوردانەی لەو بانگەشەیەدا بەشدارن، ”خەریکن خیانەتێکی گەورە دەکەن، ئاشکرای کرد کە هەڕەشەی زۆری لەسەرە. ده‌شلێـ” خیانه‌تی خائینانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داخێكی زۆری له‌دڵ دروست كردوووه‌”.

ئاهورا ره‌مه‌زان ئه‌و كچه‌ كورده‌ كه‌ركووكیه‌ی كه‌ له‌ كاتی هاتنی عه‌بادی له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ هاته‌ شاری سلێمانی بۆ لیسته‌كه‌ی دروشمی لە دژی عەبادی گوتەوە و بە ئامادەبووانی کەرنەڤاڵەکەی ڕاگەیاند کە خەریکن خیانەتێکی گەورە دەکەن، ده‌لێـ”کەرکووکیم، بەڵام نیشتەجێی سلێمانیم و ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ئاگاداربووم کە بڕیارە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت و بانگەشە بۆ لیستەکەی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ڕەشپۆش و تەعزێباری ١٦ی ئۆکتۆبەرین، بۆیە خۆم پێ ڕانەگیرا و ئەو قسانەم لە ھۆڵەکەد کرد”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” لە ناو ھۆڵی بانگەشەکەدا لەلایەن چەند کەسێکەوە ھەڕەشەی لێ کراوە و پێی گوتراوە دواتر لە کەرکووک دەتبینینەوە. ھەروەھا ئاسایشی ھۆڵەکەش پێی ناخۆش بوو کە ئەو کارەم کرد. دەشڵێت: ترسی ئەوەم هەیە کە لە دوای ھەڵبژاردنەکان، ئەو ھەڕەشانەی کردوویانە، جێبەجێی بکەن”.

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌لایان گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی ده‌خرێته‌ پاڵی گوایه‌ لایانێك هانی داوه‌ ئه‌م كچه‌ په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شلێـ”کەس ھانی نەداوم، بەڵکو خۆم خەریکی لێکۆڵینەوەی مێژووی کوردم و لەبارەی ئەنفال، کیمیاباران، سووتاندن و ڕوخاندنی گوندەکان لێکۆڵینەوە دەکەم”. ئەوەشی نەشاردەوە کە١٦ی ئۆکتۆبەر داخێکی زۆر گەورە بوو لە دڵم، چونکە من خۆم بە کەرکووکی دەزانم”.

Back to top button