ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ، له‌و باره‌یه‌وه، یوسف عوسمان سه‌رۆكی یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان رایگه‌یاندووه” بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەستمان كەوتووە لەو هەفتەیە مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران دەست پێ دەكات”.
هه‌روه‌ها عوسمان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه،لەسەرەتای ئەو هەفتەیە دابەشکرنی مووچە دەست پێ دەکات و سەرەتا لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستییەوە دەست پێ دەکات و هەروەها بڕیاریشە هەر لەو هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی دارایش دابەش بكرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” چاوەڕوان دەكرێت مووچەی بەشێك لە وەزارە و فەرمانگەكان بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتیشی: “لە مانگی رابردوودا بەشێوەیەكی رێك‌وپێك مووچە لە ماوەی كەمتر لە مانگێك دابەشكرا هیوادارین مووچەی مانگی شوباتیش بەهەمان شێوە لە ماوەی 30 رۆژ دابەش بكرێت”.