ئومێد خۆشناو: داوامانكردووه‌ ليژنه‌يه‌ك بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر پێكبهێنرێت

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان،رايگەیاند: فراکسیۆنەکەیان پێشتر لەچوارچێوەیی یاداشتێکدا پەرلەمانی کوردستان داوای کردووە بڕیارێک بۆ پێکھێنانی لیژنە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەربکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راشيگه‌ياند: داوامانکردووە، لێژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر پێک بهێندرێت کە بە خیانەتێکی گەورەی دەزانن ،خیانەتکاران تێدەگەن ئەگەر پەرلەمانی کوردستانیش لێژنەی لێکۆڵینەوەی دیاری نەکردبێت و دادگاکانیش ئەو کەیسەیان نەجوڵاندبێت، خەڵکی کوردستان، ئەوانەی نەفەسی شۆڕشگێڕی و نەفەسی سەربەخۆخۆزییان هەیە، لە هەڵبژاردنەکاندا سزایان دەدەن.
پێشتر جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، ڕاگەیاندبوو کە بەهۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەو کارەی ”گرووپێکی یەکێتی“ بەسەر کەرکووکیان هێنا، خەڵکی دەنگ بە لیستی یەکێتی نادەن.

١٦ی ئۆکتۆبەر، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق پەلاماری کەرکووکیان دا و داگیرکیان کرد، دواتر هەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و نەجمەدین کەریم کە ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، ئاشکرایان کرد کە گرووپێک لەنێو یەکێتیدا خیانەتیان کردووە.

Back to top button