خه‌ليل سه‌ركانى: روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر لە بیری خەلک نەچووە، يه‌كێتى خیانەتی کرد

 

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕی کە یەکێتی چۆن دەڵێت لە شاری سلێمانی ”یەکەمین هێزی سیاسی دەبين یان دەنگێکی زۆر دەهێنين“ ڕاگەیاند:”شکستەکانی ڕابردووی یەکێتی دیارە ومەگەر تەنیا ھەموو قەوارە سیاسییەکان و خودی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بەرامبەر تەزویرەکانی یەکێتی بێدەنگی ھەڵبژێرن“.

ئەو ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان راشيگه‌ياند:” بەرھەم ساڵح، ”زەڕبەیەکی گەورەی لە یەکێتی داوە و لایەکی دەنگەکانی یەکێتی بۆ خۆی دەبات، بەجۆرێک لەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا نیوەی کورسییەکانی یەکێتی کەم دەکات، بێگومان ئەمەش یەکێتی ھێندەی دیکە بچووک دەکاتەوە“.

خه‌ليل سه‌ركانى ده‌ڵێت :”یەکێتی ھیچ دەست و دیارییەکی باشی بۆ خەڵکی کوردستان پێ نەبووە و لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ڕۆڵێکی خراپی بینیوە، بۆیە باوەڕ ناکەم خەڵکی کوردستان، جارێکی دیکە دەنگ بەو حزبە بداتەوە، چونکە خەڵکی لە سیاسەتی یەکێتی ناڕازین“.

گوتيشى :کۆماری ئیسلامیی ئێران ”ئایندە“ی یەکێتی بۆ ڕوون بووەتەوە و ”دواجار ڕەنگە ئێران بەدوای بەدیلێکی دیکەدا بگەڕێت“.

Back to top button