مهكۆى گۆران له چهمچهمال :عهبدولاى كوێخا موبارهك وهكو كويخايهك ههلسوكهوت دهكات
ماوەیەکی زۆرە کێشەو گرفت لەناو مەکۆی چەمچەماڵ ( بزووتنەوەی گۆڕان ) دروست بووە و ئەم کێشانە هەمووی هۆکاری ( عبداللە کوێخا موبارەک ) بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵە.
بەوتەی چەند هەڵسوراوێکی مەکۆى گۆران كه تايبهت به خواكورك قسهيان كرد” گوایە ناوبراو بە کوێخایانە هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری تاک لایەنە دەدات لەسەر ئیش و کاری مەکۆ، ئەمەش تاکو ئێستا بووەتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی چەند هەڵسوراوێک “.
به پێى زانيارييهكانى خواكوڕك ناوبراو دژایەتی هەڵسوڕاوانی بازنەی ( ١،٢ ) دەکات واتا بازنەی ( شۆڕش ، سەنگاو ) وبەڵام لەگەڵ بازنەی ( شوان ) هیچ کێشەیەکی نیە، دواتر لە بازنەی ١ـی شۆڕش ( دڵشاد جەلال ) بەرپرس بووە دەستی لەکارکێشاوەتەوەو ( عەلی محمد گوڵ )ــی لەجێگای خۆی داناوە، ( محمد عبدالرحمن ) بەرپرسی بازنەی ٢ زیاتر لە ٦ مانگە سەردانی مەکۆی چەمچەماڵی نەکردووە و زویر بووە.
چەند هەڵسوڕاو ئەندامی مەکۆی چەمچەماڵ ( عبداللە کوێخا موبارەک ) یان ئاگادار کردۆتەوە ئەگەر لەم هەڵسوکەتانەی بەردەوام بێت ئەوە پێش هەڵبژاردن دەست لەکاردەکێشنەوە.