شێخێكى شیعه: لیسته‌كه‌ى هادى عامرى بەربژێری تیرۆریستی هەن
لەگەڵ ئاڵۆزبونی پەیوەندیە نێوخۆیەکانی شیعە، تا کات نزیک دەبێتەوە لە هەلبژاردن گوتاری توند تر ئاراستەی یەکتری دەکرێت، لە دواهەمین گرتەی ڤیدیۆ بپیاوێكی ئاینیی سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حرامه هه‌ركه‌سێك ده‌نگ به لیستێك بدات به لیستێك كه ناوى حه‌شدى شه‌عبى به‌كار بهێنێت بۆ بانگه‌شه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه لیستى فه‌تح، به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌ركرده‌ی میلیشیای به‌در، ناوى حه‌شدى شه‌عبى به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “زۆرێك له‌وانه‌ى له لیستى فه‌تحن، یان گه‌نده‌ڵه یان تیرۆریست” نموونه‌ى هادى عامرى هێنایه‌وه، كاتێك له‌كابینه‌ى پێشوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق بوو، گوتیشی: “جارێك كوڕه‌كه‌ى له به‌یرووت بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواكه‌وت، فڕۆكه‌یه‌كی له‌نێوه‌ى ڕێگا گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌یرووت”.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد، كه پێشتر به‌رامبه‌ر سوننه‌كان، چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستییانه‌ى كردووه و ناونراوه “هادى درێل” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ى، به درێل گه‌نجانى سوننه مه‌زهه‌بى كوشتووه