عه‌بادی کورد دەبێت مەمنونبێت کۆمەڵکوژمان نەکردن
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق هێڕشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و پێشوتریش مووچەو بودجەی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق شێوازه‌كانی سه‌دام بهكارناهێنا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كورد دوای ریفراندۆم.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له میانه‌ی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ پشتگیری له هاوپه‌یمانی “نه‌سر” له پارێزگای دیاله هاتوون و، له لێدوانه‌كه‌یدا وا پیشانیدا كه پیاوه‌تی له‌گه‌ڵ كورد كردووه كه له‌ئه‌نجامی ریفراندۆم وه‌ك رژێمی به‌عس په‌نای بۆ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بردووه و گوتی: “دوای ئه‌وه‌ی كورد ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی بۆ پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به كورد نه‌برد”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكات، كه ریفراندۆم خواستی 93% خه‌ڵكی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشانداوه.
عه‌بادی گوتیشی: “به‌بێ ئه‌وه‌ی سته‌م له هیچ كه‌سێك بكه‌ین یاسامان له كه‌ركووك چه‌سپاند و هه‌تا سته‌م له داعش‌یش ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان سته‌مكارن”.
ئه‌م گوته‌ی عه‌بادیش له‌كاتێكدا، كه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی، به سه‌دان خێزانی كورد له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له ترسی سته‌مكارییه‌كانی حه‌شد زێدی خۆیان جێهێشت و، به ده‌یان خانووی هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه سووتان و رووخێندران، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر به‌تاڵانبردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی كورد و كوشتن و تۆقاندنییان له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌هجیر له‌و ناوچانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه هاتنی ئه‌و هێزه زۆره‌ی له 16 ئوكتۆبه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و، به بڕێكی زۆری چه‌كی قورس و تانك و زریپۆش ئه‌و ناوچانه‌یان داگیركرد، خۆی له‌خۆیدا په‌یامی كوشتن و بڕین بوو.
به‌درێژایی مێژوو، كورد له‌سه‌رده‌می رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق، رووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌هامه‌تی و جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخا‌و، كه دیارترین ئه‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجامیدا، ناسنامه‌كه‌ی بریتی بوو له به كۆمه‌ڵكوژی، جینۆساید، كیمیاباران، ئه‌نفالكردن، ته‌عریبكردنی خاكی كوردستان، سووتاندن و رووخاندنی گونده‌كان و راگواستنیان بۆ كۆمه‌ڵگای زۆره‌ملێیه‌كان