ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز شه‌ش فه‌زیحه‌ی عه‌لی باپیر ئاشكرا ده‌كات
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر هه‌میشه له گوتاره‌كانی هێڕشی توند ده‌كاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له نێویشیدا پارتی دیموكراتی كوردستان, ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك به‌بیر عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌هێنێته‌وه و، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی به 6 خاڵ باسی دیوی شاراوه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حزبه‌كه‌ی ده‌كات، كه چۆن له حكوومه‌ت سوودمه‌ند بوون و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنیش له به‌ره‌ی دژ بوون.
ئیحسان مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌ر كردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له نوسینێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: “بە ئەمری سەرۆک وەزیرانی پارتی “328،155،000″ سێسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سەد و پەنجا و پێنج هەزار دینار بۆ نۆژەن کردنەوەی مەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی ئیسلامی تەرخان کرا، کە ئەوکات مه‌لا مه‌روان گه‌ڵالی بەرپرسی بوو”.
سه‌باره‌ت به هاوڕابوونی عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ناوبراو نووسیویه‌تی، “لەکاتێکدا لەگەڵ بارزانی نزیک بوو بەئاشکرا یارمەتییان دەدا و بە ئاشکرا پاڵپشتی بارزانی دەکرد و بە پێویستی دەزانی بۆ مانەوەی لەسەرۆکایەتی هەرێم”.
ئیحسان مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌خاڵێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “لەکاتێکدا عه‌لی باپیر بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆنی دەکرد، لەگەڵ نه‌وشیروان مستەفا و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج چوون بۆ سەردانی بارزانی، لە جیاتی ئەوەی لە تەنیشت براکانی لە ئۆپزسیۆن دا‌نیشێت، چووە تەنیشتی بارزانییەوە دانیشت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مانای هەیە بۆ ئەوەی بارزانی ئەو وەک ئۆپزسیۆن تەماشا نەکات”.
عه‌بدولعه‌زیز به سه‌رسوڕمانه‌وه باس له سوودمه‌ندبوونی عه‌لی باپیر له پارتی و بارزی ده‌كات و ده‌ڵێت: “بۆ ناپرسن ئەم مەلای ئاخر زەمانە کێ ئەو ماڵە و مەکتەبی ئەمیرایەتی بە زەوی و هەتا بەدروست کردنیشیەوە لە هەولێر بۆ کرد و کلیلەکەیان تەسلیم كرد، مەگەر پارتی و بارزانی نەبوون؟”.
هه‌روه‌ها دووپات ده‌كاته‌وه، “ئەی هەر پارتی ژنیان بۆ کوڕەکەی نەهێنا و کوڕەکەی ئەم مەلای ئاخر زەمانە نەبوو له‌گه‌ڵ کوڕەکەی نێچیرڤان بارزانی ڕۆشت بۆ کۆنفرانسی گەنجان لە جنوبی ئەفریقیا؟”.
له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی باسی ئه‌وه ده‌كات: “زۆرم پێ سەیرە کە ئێستا بانگەشەی بەرەی میللەت دەکەن، بەڵام هەتا ئاخر هەناسە بەشدار بوون لە حکومەت، تەنها پێش هەڵبژاردن دەیانەوێت خەڵکی بگەوجێنن”.
عه‌بدولعه‌زیز جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ستۆپاكی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: “من هەموو قسە و گوفتارەکانم بەبەڵگەوە دەسەلمێنم و فەرمون بێ منەتیش بن، ئەگەر لە ژیانمدا یەک مەتر زەوی یان یەک دینارمان لە پارتی یان حکومەتی هەرێم وەرگرتبێت، فەرموون بە بەڵگەوە با هاووڵاتیان بیبینن ئاشکرای بکەن، بەڵام ئێوە تەنها بە درۆ کردن و بوختان کردن دەتانەوێت ڕووی سپی سیاسی ئێمە لەکەدار بکەن”.