په‌یامێكی توند له‌ ئه‌مریكا وه‌ بۆ ڕووسیا

 

دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا ناوچه‌ی دۆمای كیمیا بارانكرد, ئه‌مریكاو وڵاتانی رۆژ ئاوا به‌ مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ تیمێكی لیكۆلینه‌وه‌یان ئاماده‌كرد تا سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن, به‌ڵام له‌ لایه‌ن سوریا به‌ پاڵپشتی روسیا پشتگیری لێكرا, وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌ په‌یامێكدا، داوا له‌ ڕووسیا ده‌كات، ده‌ست له‌پشتیوانیكردنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵبگرێت و ڕێگه‌ش به‌ چاودێران بدرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ سووریا، بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، ڕای گه‌یاندووه‌: “ئێمه‌ له‌ سووریاین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌ین”.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، له‌بری بڵاوكردنه‌وه‌ی “درۆ و چیرۆكی ناڕاست” پێویسته‌ له‌سه‌ر ڕووسیا ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ پشتیوانیكردنی ڕژێمی ئه‌سدی بكوژ.
داواشی كرد، ڕژێمی سووریا ڕێگه‌ به‌ چاودێرانی سه‌ر به‌ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی كیمیاوی بدات كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها ششه‌ڕی داعش بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و كیمیاوی له‌ ناوچه‌كانی سه‌ر به‌غۆته‌ی خۆرهه‌ڵات به‌كارهێنا، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن، چاودێرانی سه‌ر به‌ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی كیمیاوی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، به‌ڵام ڕێگرییان لێده‌كرێت كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

Back to top button