٤ هەڵە کە وادەکات هیچ سوود لە ڕێجیمەکەت نەبینیت.

زۆرێکمان بۆ دابەزاندنی کێش بڕیاری ڕێجیم دەدەین، بەڵام لە ڕێجیمکردندا ئەوە گرنگە کە چۆن بە ڕاستی ئەنجامی بدەین و ئەم هەڵانە نەکەین.”

هه‌ڵه‌كان بریتین له‌:-

1-پێویسته‌ كه‌ نان ده‌خۆیت له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا بێت نه‌ك به‌هۆی كار و سه‌رقاڵیه‌وه‌ دوای بخه‌یت.
2-پێویسته‌ رۆژانه‌ 8 بۆ 10 په‌رداخ ئاو بخۆیت، چونكه‌ كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو كاری گورچیله‌كان سستده‌كات وبه‌وه‌ش ده‌ردانی ژه‌هر له‌ جه‌سته‌دا خاوتر ده‌بێت.
3-توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ كاتێك جه‌سته‌ بڕی پێویستی خه‌و وه‌رناگرێت، زیاتر قه‌ڵه‌و ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چالاك بیت پێویسته‌ به‌ ڕێژه‌ی پێویستبخه‌ویت.
4-په‌ستانی ده‌رونی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له‌ جه‌سته‌دا زیادده‌كات كه‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ش جه‌سته‌ ته‌مبه‌ڵتر ده‌كات و به‌وه‌ش زیاتر قه‌ڵه‌و ده‌بێت، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت كه‌ په‌ستانێكی ده‌رونی زۆرت له‌سه‌ر نه‌بێت.

Back to top button