بارزانی لێك تێگەیشتنێكی نوێ لەگەڵ بەغدا ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
پاش كۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی هەردوولا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان لە بینای سەرۆكی وەزیرانی ئەنجامدا لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا، بارزانی رایگەیاند كە لێك تێگەیشتنێكی نوێ لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.
لە كۆنفراسی رۆژنامەوانیەكەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بەغدا قوڵاییەکی ستراتیژی هەیە و لەگەڵ ئەوەین بگەینە چارەسەرێک بۆ کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا، بارزانی گوتیشی “هیوادارین سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان تەواوی ناوچەکان لەدەست چەکدارانی داعش کۆنترۆڵبکەنەوە، هەروەها بارزانی راشیگەیاند “لەسەر پرسی نەوت و غاز لەگەڵ بەغدا لێکگەیشتنی نوێمان هەیە”.