به وێنه كوڕێك دایك و باوكی خۆی به چه‌قۆ ده‌كوژێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له یه‌كێك له گه‌ره‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت، لاوێك به چه‌قۆ دایك و باوكی خۆی ده‌كوژێت.”
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 29ی4ی2018، له گه‌ره‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی ده‌مه‌قاڵی له نێوان خانه‌واده‌یه‌ك، كه له سی كه‌س پێكهاتون، كوڕیك دایك و باوكی خۆی به چه‌قۆ ده‌كوژێت، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كا، كێشه‌ی ئه‌و ماڵباته نێو خۆییه‌و چه‌ند رۆژێكه كێشه‌یان هه‌بووه.”
پاش رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌كه و بكوژ كه تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه له رایكردوه و پاشان له باڵه‌خانه‌یه‌ك خۆی فڕیداوه‌ته خواره‌وه و بوراوه‌ته‌وه، دواتر پۆلیسی بردوویه‌تی و ده‌ستگیركراوه.”
به‌پێی دوانیاریش له‌ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌رووداوه‌كه، پۆلیسێكیش ده‌ڵێت بكوژ كه كوڕه‌كه‌یه و تاوانباری سه‌ره‌كیه له رووداوه‌كه له‌نه‌خۆشخانه‌یه له ژیر چاره‌سه‌ری پزیشكی.”