محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌شێك له‌ مووچه‌كه‌ی چی لێ ده‌كات تا ئێستا ئه‌م نهێنیه‌تان زانیوه‌.؟

ماهر ئەنوەر ئەشتیە، موختاری گوندی” نەجریج” ڕایگەیاند، یاریزانی میسری محەمەد سەڵاح کە یاری بۆ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکات، مانگانەی بۆ ٤٥٠ خیزانی هەژاری گوندەکەیان بڕیوەتەوە.”

موختاری گوندی” نەجریج” باسی لەوەیشکرد، یاریزانی ناوبراو ڕێکخراوێکی خێرخوازی دامەزراندوە بەناوی” ڕێکخراوی خێرخوازی محەمەد سەڵاح” پیاوێک بەناوی سەڵاح بەهنسی کە خەڵکی گوندەکەیە دەیباتبەڕێوە.
ئەو خێزانانەی محەمەد سەڵاح هاوکاری مانگانەی بۆ بڕیونەتەوە بریتین لە بێوەژن و نەخۆش و هەتیو و ئەو خێزانانەی خوێندکاریان هەیە و کەسیان نییە بەخێویان بکات.
ماهر ئەنوەر ئەوەیشی ڕاگەیاند، محەمەد سەڵاح زۆر کاریتری خێرخوازی ئەنجامدەدات و ئارەزوو ناکات باسیان بکات و دەریبخات.

Back to top button