به‌رپرسێكی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، به‌رپرسیكی دیاری نه‌وه‌ی نوێ كه سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی چۆمانی نه‌وه‌ی نوێیه، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ده‌ڵێت.” كارنامه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ل په‌یامه‌كه‌ى ئێمه ناگونجێ.”
دوێنێ ئێواره، 28ی4ی2018، (هه‌ندرێن عه‌زیز مه‌حمود سۆفى) به‌رپرسى بازنه‌ى چۆمانى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه ، له‌و باره‌شه‌وه،گوتی.” كه ئه‌و بزاڤه نوێیه كهپهیدابووه ته‌نیا ڕوكهشیه و كردارى نیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كارده‌كه‌ن ، بۆیه بڕوا نه‌بوونمان پێیان و وهناچینه ژێر بارى گروپێك كه‌بۆ مه‌به‌ستى خۆی دامه‌زرابێت و ئێمه‌ش تێیدا به‌كار بهێنن كه‌به‌رنامه و كاریان ڕوون نه‌بێت.”
به‌رپرسه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات.” كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌و ڕه‌وته كه بڕوامان پێى نیه وهبهرنامه و په‌یامى دیارنیه و كارنامه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان دانیه ، بۆیه به‌قه‌ناعه‌تى خۆمانه‌وه كهبڕوامان به‌و ڕه‌وته سیاسیه نوێیه نیه ده‌ستمان له‌كاركێشایه‌وه كه‌له‌سه‌ره‌تادا بڕوامان وابوو كاره‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان و هاوڵاتیانه ، كه‌چى بۆمان ده‌ركه‌وت پێچه‌وانه‌یه ، ئه‌و په‌یام و كارنامه‌ى هه‌ڵیگرتووه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ى ئێمه ناگونجێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندى دۆزى كورد دانیه ، بۆیه وازهێنانمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌نه‌وه‌ى نوێ وه‌ك به‌رپرسى بازنه‌ى چۆمان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار عبدالواحیدی سه‌رۆكی، تێوه‌گڵاوان به چه‌ندین بابه‌تی دژه كورد و كوردستان و هه‌میشه دژی پیرۆزییه‌كانی كوردستان و ده‌ستی ده‌ره‌كیان له پشته، بۆیه رۆژانه هه‌وادار و لاینگران و به‌رپرسانیان واز ده‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه بایی چه‌ندن و چیان له ههگهبهدایه.”