له‌نجه عه‌لی نوێترین كلیپی خۆی به هیندی بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، ڤیدیۆیه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ش هه‌وادارانی تووشى شۆك بوونه.”
له ڤیدیۆكه‌دا له‌نجه عه‌لى تیایدا گۆرانییه‌كی هیندى دوو هونه‌رمه‌ندى ناودارى هیندستان ده‌ڵێته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌وادارانى تووشى شۆك كردووه به‌وه‌ى یه‌كه‌مجاره هونه‌رمه‌ندێكى كورد گۆرانى به هیندى بڵێت و كارى كلیپیشى بۆ بكات و بڵاوى بكاته‌وه.
گۆرانییه‌كه‌ى به زمانى هیندى بڵاو كردووته‌وه به‌ناوى (Tere Liye)، له‌نجه ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردووەتەوە و 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە
له‌نجه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه نووسیویه‌تى: “بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی هیندی كه خۆم زۆر حه‌زم لێی بوو، زۆر به ساده و ساكاری ڕیكۆردم كردووه له ماڵه‌كه‌ی خۆم، به‌و هیوایه‌ی كه به دڵی ئێوه‌ش بێت”.