مووچه‌ی مامۆستایان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
خواكوڕك
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی مامۆستایان بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، بە مەبەستی دابینکردنی هاوکارییەک بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و لەسەر بنەمای پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا “بڕە پارەیەک بە شێوەی کاتی و بە پێی واقعی دارایی هەرێم دابین بكرێت”.
دەقی راگەیێندراوه‌كه:
بە مەبەستی دابینکردنی هاوکارییەک بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و لەسەر بنەمای پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە کە ڕێکەوتی (19-9-2016)ی زایینی دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا “بڕە پارەیەک بە شێوەی کاتی و بە پێی واقعی دارایی هەرێم دابین بکرێت و بە باشتربوونی دۆخی دارایی ئەم بڕە زیاتر دەکرێت، چونکە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستایانی بەڕێز شایستەی لەمە زۆر زیاترە. دواتر وردەکاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە..
…………………..
وەزارەتی پەروەردە
29-9-2016