لاهور جه‌نگی بۆته گاڵته‌جاری نێو فه‌یسبووك .. حه‌یاتم وه‌رنه‌و بادۆمینه‌یه‌ك بكه‌ین
پاش ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی له‌میانی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خوڵی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه پارتی كه‌ركووكی فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش بووه بابه‌تی گه‌رمی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هاوڵاتیان به‌شێوازی جیاواز باسی قسه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی ده‌كه‌ن و یه‌كێك له هاوڵاتیان كه له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی بۆ لاهور، كاك لاهور ئاراسی برات له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌كه‌ركووك داوای لێمان ده‌كرد دۆمینه بكه‌ین و دۆڵمه بخۆین”.
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌دان به‌ڵگه له‌گه‌ڵ قسه‌كانی لاهور جه‌نگی خرانه روو كه خۆیان باسی خیانه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڤیدیۆی فوڵ ئێجدی بڵاویان كردۆته‌وه”.
كادیرانی پارتی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆته‌و، كه لاهور جه‌نگی ده‌یه‌وێت وا له‌كادیر و لایانگرانی یه‌كێتی بگه‌ێنێت، كه ئه‌وه‌ی باسی خیانه‌تی گروپێكی خیانه‌تی ناو یه‌كێتی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌تی كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه‌تی و ده‌لێـ” ته‌نها گله‌یی له یه‌كێتیه نیشتمان په‌روه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خائینانه هێشتا ماون له‌ناو یه‌كێتی دا ده‌یانه‌وێت خیانه‌تی خۆیان به به‌رۆكی هه‌موو یه‌كێتی دا بدورن، بۆیه ده‌بێت لاهور و خائینه‌كانی تر بزانن گروپی خائین به‌مانایی هه‌موو یه‌كێتی نایه‌ت، درۆ و هاواره بێ مسته‌واكه‌شی هیچ له‌بابه‌تی خیانه‌ته‌كه ناگۆڕێـت”.