رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان له‌بارچوو

 
لیوا چەتۆ کە کادرێکی باڵای یەکێتیە لە دبدارێکدا باس لە ململانێی ناوخۆیی حزبەکەی دەکات و پێی وایە کێشەکانی یەکێتی هی سەردەمی شاخن و تا ئێستا کەڵەکە بوون،هاوکات بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بە دەجال ناو دەبات.
 
هاوکات چەتۆ تیشك دەخاتە سەر ڕێکەوتنی نێوان خۆیان و گۆڕان و يەکێتی بە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕێکەوتنەکە تۆمەتبار دەکا و دەڵێت هەندێک سەرکردەی یەکێتی لەژێر هەیمەنەی پارتیدان و ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ لەبار چوونی رێکەوتنەکە.
 
لەسەر ئەم وتانە ئەندامێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی کە نەیویست ناوی بهێنرێت دەڵێت لیوا چەتۆ توشی لەبیر چونەوە بوەو خەڵەفاوە لەبری تۆمەتبار کردنی سەرکردایەتی یەکێتیی با بڕوات لە دۆسیەی داهاتوو ڕاگەیاندنی یەکێتی بپرسێتەوە چونکە سەرچاوەی گرفتەکان لەوێن گەر بوێرێت باسی بکات.
Back to top button