لاهوری بەلادا کەوتوو
ئەردەڵان هەڵەبجەیی
لە کۆی کایەکانی ژیان وێستگە گەلێک هەن کە مرۆڤ لە هەریەک لەو وێستگانە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەبووە،لێ مرۆڤی ژیر لە هەڵەکان سود وەردەگرێت و لە باشیەکانیشی جگە خۆی ئەوانی تریش ئاسوودە دەبن،بەڵام مرۆڤ گەلێکیش هەن وەک خواردنی ماوە بەسەر چوو تەنها لایەنی نەرێنی و نا ساغڵەمن پڕاو پڕ لەچەشنی لاهور بونەتە بەڵا بۆ گەلێک، لاهور شێخ جەنگی لەمیانەی وتارێكدا لەبەردەم جەماوەری حزبەکەی لەسنوری ناوچەی قەرەناو لەقەزای تەق تەق کەوتۆتە پەلاماردانی رەمزو مێژوی پارتی و خۆی خستۆتە ناو هەڵە گەلێکەوە کە نەدەکرا لێی بێدەنگ بین.
لاهور کە ئێستا ڕۆڵی بەدالە دەبینێت و تەلەفۆن بۆ تاک بە تاکی ڕێکخستنە لەرزۆکەکانی دەکات بڕۆن کارتی دەنگدان وەرگرنەوەو چاودێریان دەکات،خۆی لەبیر کردوەو کەوتۆتە قسەکردن لە مێژووی ماڵی بارزان و دواتریش پارتی،ئەو کە تای هەڵبژاردن گرتویەتی و دەزانێت وەک خۆهەراجکەری خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر ناسراوە و نەک ڕوی خۆی بەڵکو حزبەکەشی سیاڕوی بەردەم خاک و خەڵکی کوردستان کردووە.
لاهور ئەوەندە سەغڵەت بووە جارێک داوا لە خەڵکی سلێمانی نازدار دەکات بەسەرخۆشی بڕۆنە سەر سندوقی هەڵبژاردن و ڕۆژێکی تر دەبێتە مامۆستای مێژوو پێمان دەڵێت بڕۆین ڕابردووی خۆمان بخوێنینەوە!!!
لاهور وا بەلادا کەوتوە دەمی لە مێژویەک داوە کە نەک خۆی بەو بچوکیە بەڵکو ئەوانەی لاهور وەک فیل لێیان دەڕوانێت لە قەدپاڵی شاخی بڵندی ماڵی بارزان و پارتی مرداربونەوە.
لاهور ئەوەندە نەزانە بێ ئاگایە مێژووی کورد بێ مێژووی بارزان و پارتی کورت دەهێنێت،دیارە لاهور پێی وایە شێخ ئەحمەد و شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە تەکیەو لەژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعسدا لە کەرکوک وەفاتیان کردووە!!!
یان ڕەنگە وا مێژووی خوێندبێتەوە باوکی جەنابیان لە سێ ساڵی زیندان بوە و هەر ئەویش خاوەنی گەورەترین شۆڕشە لە مێژووی کورددا!!!!
دەشێت لاهور وا بۆی ڕیوایەت کرابێت کە باپیری بووە دژی عوسمانییەکان جەنگاوەو باوکیشی هاوکاری قازی محمد بووە لە دامەزراندنی یەکەم کۆمار!!!
دوریش نیە زاکیرەی غەدری لێ کردبێت و لە ڕۆژانی پێش ٣١ ی ئاب هاتنی سوپای پاسدارانی وەک ڕەوە ئاژەڵ هاتبێتە بەرچاو و لە کاتی لێدان و شەهید کردنی کادرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش ئەکرێت لاهور خەوێنرابێت!!!
دواجار لە نێوان زمان و عەقڵدا پەیوەندیەکی پێچەوانە هەیە،بۆیە ئەخوازم لاهوری بەلادا کەوتوو زمانی بگرێت و لە خەمی خۆیدا بێت چونکە دەنگ بە عەقڵ وەدەست دەخرێت نەک بەو زمانە!!!