نرخی كه‌ركووك فرۆشتنی ته‌نها ئاڵا تاڵه‌بانی له كه‌ركووك ئاشكرا بوو بزانه له‌به‌رامبه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ندی وه‌رگرتووه
ئه‌ندامی سڕكراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئاڵا تاڵه‌بانی كه ناسراوه به ئاڵا ئه‌سه‌دی، گروپی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی، بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلاری لەلایەن عەرەبە شیعەکانەوە پێ دراوە، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دژایه‌تیانه و زه‌مینه سازیانه بووه كه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كردوویه‌تی”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه ئاشكرا بووه‌كان، كه له‌سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێكراوی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی ئاشكرا بووه، لە ماوەی ڕابردوودا گرووپێکی حەوزەی عیلمیی نەجەف سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵیان کردووە و لە میانی دیدارێکیاندا ئەوەیان درکاندووە کە چەند لایەنێکی شیعە، بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلاریان بە ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سڕکراوی سەرکردایەتیی یەکێتی داوە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئەو بڕە پارەیە وەک پاداشتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەو هەڵوێستانەی کە دژی سەربەخۆیی کوردستان و هەرێمی کوردستان، هەروەها پشتیوانیکردنی لە دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی، پێ دراوە”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان گروپی ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی، كه‌ركووك فرۆشرا، درا به حشدی شه‌عبی ، له‌كاتی خیانه‌ته‌كه، ئاڵا ئه‌سه‌دی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەسەر دەکردەوە کە ئامادەکارییان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد و بانگەشەی ئارامیی کەرکووکی دەکرد. هەروەها لە سەر شاشەی کەناڵە عەرەبییە شیعییە عێراقییەکانەوە بەردەوام خەونی کوردی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەربەخۆیی بە پیلانێک بۆ تێکدانی یەکپارچەیی عێراق ناو دەهێنا.