پارتی هه‌وڵێكی له‌ناو بردنی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق( پارتی دیموكراتی كوردستان) هه‌ولێكی له‌ناو بردنی كوردستان و سه‌ركز كردنی خه‌ڵكی كوردستان و پاشكۆبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ عه‌ره‌ب ئاشكرا ده‌كات، ده‌لێت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست كوردستان له‌ناببه‌ن، ئه‌مرۆ داوایی ده‌نگی ئێوه‌ ده‌كه‌ن، له‌به‌غدا پیلانیان له‌دژی كوردستان و داگیركردنی هه‌ولێر و له‌ناو بردنی حكومه‌تی هه‌رێم و هێنانه‌وه‌ی سوپای عێراق داده‌نا”.

پارتی له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دا رایگه‌یاندووه‌”ئەوانەی دەیانویست كوردستان هەڵوەشێتەوە و ببێتە سێ پارێزگای سەركز و پاشكۆ، هەرگیز بۆ دیفاع لە قەوارەی كوردستان و خۆشگوزەرانی خەڵكەكەی ناچنە بەغدا. ده‌لێ” ئه‌مانه‌ بۆ له‌ناو بردنی كوردستان ده‌چین، له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌چاوی خۆتان بینیتان له‌ دیوی حشدی شه‌عبی هه‌واڵی به‌په‌له‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر و پێشخابوور گیراوه‌”.

 

Back to top button