مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی پارتی له‌لایان لایانه‌كانی تر چیه‌.. ئاشكرا ده‌بێت

چاودێرانی سیاسی له‌مه‌ر بانگه‌شه‌ی لایانه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق سه‌رسورمانی خۆیان له‌دژایه‌تی پارتی له‌لایان لایانه‌كانی تر ئاشكرا ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌ێنن، ئه‌م قسه‌ی پارتی كه‌ ده‌لێت، ئه‌مانه‌ هیچ به‌رنامه‌ و كارنامه‌یه‌كیان نیه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق راسته‌، چونكه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی پارتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كادیر و لایانگرانی پارتی رایده‌گه‌ێننن”ئەوانەی جگە لە شەڕفرۆشتن و تۆمەتهۆنینەوە بۆ پارتی، هیچ بەرنامە و ئامانج و ئەجیندایەكیان نییە، بە هەگبەی بەتاڵ و كولتوری خۆخۆری و كورد شكاندنەوە ڕوو لە بەغدا دەكەن.

Back to top button