بۆچی پارتی ئاماده‌ نه‌بوو بچێت بۆ رۆژی حه‌جه‌كه‌ی به‌غدا

له‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك، كه‌ خائینانی” لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و بافل تاڵه‌بانی و ئاڵا ئه‌سه‌دی” كه‌ركووكیان فرۆشت، حزبه‌كانی، باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ و گۆڕان و هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و حزبه‌كه‌ی شاسوار به‌په‌له‌ چوون بۆ به‌غدا و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی ناویان له‌و رۆژه‌ نا رۆژی حه‌جی كورد له‌ به‌غدا، به‌ڵام پارتی ئاماده‌ نه‌بوو، بچێته‌ به‌غدا و له‌ سحێلا و پردێ له‌به‌رده‌م تانكی ئه‌برامزه‌كانی سوپای عێراقی و میلیشیاكانی ئێرانی وه‌ستابویه‌وه‌، به‌ده‌یان شه‌هیدی ده‌دا”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی ناو پارتی رایده‌گه‌ێنن”پارتی نە كەمترین سازش لەسەر مافە نەتەوەییەكان دەكات و نە رێگەی ئاشتی و خەباتی سیاسی و پەرلەمانییش رەتدەكاتەوە، بۆ هەمان ئەو ئامانجانە دەچێتە بەغدا كە بە درێژایی تەمەنی خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و جەماوەری و چەكداری بۆ كردووە و ریفراندۆمیشی هەر لەو پێناوەدا كرد.

هه‌روه‌ها ده‌شلێن” بۆیه‌ پارتی ئاماده‌ نیه‌ سه‌روه‌ری كورد بخاته‌ ژێر پۆستاڵی حه‌سه‌ن پیلاسه‌كان، ئاڵا كوردستان بخاته‌ ژێر پی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو پارتی له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری چۆكی به‌ به‌غدا دادا و ئابلوقه‌كانی دبلۆماسی و ئابووری و سیاسی سه‌ر كوردستانی شكاند”.

Back to top button