پاش چه‌واشه‌كاریه‌كانی یه‌كێتی، ئاسایشی هه‌ولێر ته‌واوی زانیاریه‌كان ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی كوژرانی فارس محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی فارس محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ كۆمسیۆنی باڵایی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێن، ده‌كوژرێت، ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌، رایده‌گه‌ێنێت”دوای روداوی کوشتنی بەڕێز (فارس محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی پیشەییانە کرد و دوای پشکنینی وینەی کامیراکانی چاودیری، لە ئەنجامدا تاوانکاران دەستنیشان کران و دەرکەوت روداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەواوە.

هه‌ر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاسایشی هه‌ولێردا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”ریشەی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بریندارکردنی (سوپا ساڵح) برازای (فارس محەمەد) لە لایەن (بەرزی غازی باشتەپەیی)ـەوە، لە رێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٧ و سێ رۆژ دواتر (سوپا) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بکەری سەرەکی روداوەکەش بە ناوی (بەرزی) هەڵات بۆ تورکیا. دواتر لە رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٨ لە تورکیا (بەرزی غازی باشتەپەیی) کوژراوەتەوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەو روداوی کوشتنە لە تورکیا دەستگیرکراون.

 

ته‌واوی ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ….

دوای روداوی کوشتنی بەڕێز (فارس محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی پیشەییانە کرد و دوای پشکنینی وینەی کامیراکانی چاودیری، لە ئەنجامدا تاوانکاران دەستنیشان کران و دەرکەوت روداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەواوە.

ریشەی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بریندارکردنی (سوپا ساڵح) برازای (فارس محەمەد) لە لایەن (بەرزی غازی باشتەپەیی)ـەوە، لە رێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٧ و سێ رۆژ دواتر (سوپا) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بکەری سەرەکی روداوەکەش بە ناوی (بەرزی) هەڵات بۆ تورکیا. دواتر لە رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٨ لە تورکیا (بەرزی غازی باشتەپەیی) کوژراوەتەوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەو روداوی کوشتنە لە تورکیا دەستگیرکراون.

هەردوو بنەماڵە کێشەکەیان چارەسەر نەکرد و لە ئەنجامدا بووە کێشەیەکی خوێنداری، تاکو رۆژی ٢٤/٤/٢٠١٨ لە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیەوە، وەک لە ڤیدیۆ و وێنە و بەڵگەکانی هاوپێچ بەم راگەیاندراوەدا هاتووە، بنەماڵەی (بەرزی) بۆ چەندین کاتژمێر، چاودێری (فارس محەمەد)ــیان کردووە لە لای ماڵەکەی و دواتر لە شوێنی کارەکەی. کاتژمێر ٢:٣٦ خولەکی هەمان رۆژ، لەسەر شەقامی ١٠٠مەتری هەولێر و بەرانبەر فامیلی مۆڵ، بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکتراوە، سێ تاوانبار (فاروق غازی باشتەپەیی، هونەر عەبدولکەریم و کەسێکی دیکە کە وێنەکەی لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدایە) دەستڕێژی گوللە لە (فارس محەمەد) دەکەن و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدا. تاونبارانیش بۆ دەرەوەی شاری هەولێر هەڵاتوون و فەرمانی گرتنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوت ئەم روداوی کوشتنە هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێوان لایەنە سیاسیە جیاوازەکانەوە نیە و هەردوو بنەماڵە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.

وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، داوا لە هاولاتیانی بەڕێز دەکەین، هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بکەن لە بوونی هەر زانیارییەک لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تاوانباران.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٩/٤/٢٠١٨

Back to top button