جوان حه‌سه‌ن : ئه‌گه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بووایه بارودۆخی كه‌ركوك به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو
له وه‌ڵامی قسەکانی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یەکێتی کە دەڵێت ”ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كه‌مبوون و زیادبوونی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی قسە ده‌كه‌ن با خۆیان بریندارێك یان شه‌هیدێكیان بدایه“.
لای خۆیه‌وه جوان حەسەن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگه‌یاند :” ”من وەڵامی هیچ لێدوانێکی لەو جۆرانە نادەمەوە و ناچمە سەر چەلەحانێ، پێشتر باسی دەنگی کوردم بە شێوەیەکی گشتی کردووە، نکۆڵیشی لێ ناکەم و سورم لەسەری، یەکێتی پێشتر شەش کورسی هەبووە و واقیعەکەش ئەوە دەسەلمێنیت نە کورد و نە یەکێتی ئەو دەنگانە لە کەرکووک بەدەست ناهێننەوە“.
ئه‌و کاندیده‌ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاشیگه‌یاند : خەڵکێکی زۆر نیگەرانە له یه‌كێتی و نکۆڵیش لەوە ناکرێت، کە پارتی لە کەرکووکدا نییە، هەورەها خەڵکێکی زۆریش بەنیازی ئەوەن دەنگ نەدەن، هەرچەندە ئەوان وەک یەکگرتوو یەکێک لە کارە سەرەکییەکانیا،ن ئاشتکردنەوەی خەڵکە لەگەڵ دەنگدان.
لەبارەی کاریگەری ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لەسەر هەڵبژاردنی ئەمجارە لە کەرکووک (جوان حه‌سه‌ن ) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت : ”بێگومان ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەر کرا نکۆڵی لێ ناکرێت، ئیتر ئەوە خۆ دزینەوەیە لە واقیع ئەگەر بێت و بڵێن ڕێژەی دەنگی کورد لە کەرکووک وەک پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر ماوە، چونکە ئەمە واقیعە و هەر لایەنێکیش لێی بەرپرسیارە، ئەوا ئەبێ پێشبینی ئەوە لە شەقامی خۆیدا بکات، دواتر لە شەقامی کەرکووکدا“.
جوان حه‌سه‌ن ده‌شلێت: ئەوانەی دەڵێن کەرکووک ئارامە وەک پێش 16ی ئۆکتۆبەر ئەوا سەیری واقیعی کەرکووک ناکەن ئەگەر 16ی ئۆکتۆبەر نەبووایە و بارودۆخی کەرکووک بەو شێوازە نەبووایە، ئەو کۆمەڵە خەڵکەی کە لە حزبیش تۆرابوون یا بێتاقەت بوون بە گڕوتینەوە دەچوون بۆ ئەوەی ئەو پڕۆسەیەی دەکرێ بە ڕاستی ئەنجامیان بدایە.