شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هه‌رزه‌كاره‌كانی نێو یه‌كێتی خیانه‌تیان له یه‌كێتی و خاكی پیرۆزی كوردستان كرد
“ئه‌وانه‌ی چاویان به پارتی هه‌ڵنایه‌ت ده‌بێ خه‌ونه‌كانی خۆیان له گۆڕ بنێن” ئه‌مه قسه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌شلیت “پارتی یەک جەستە و رۆحی هەیە”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری کورد لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ”هه‌ندێك كه‌س هه‌یه بێهیوا بوونه و تاكه نه‌فه‌سێك كه ماو‌یانە و دەیانەوێت پێی بژین، ئه‌وه‌یه کە پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو ئه‌وان بێسەروبەری تێ بكه‌وێت، یان چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی جیاواز بێت، به‌ڵام من ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم، خۆتان به‌و شتانه‌وه ماندوو مه‌كه‌ن، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌ك ڕۆح و یه‌ك جه‌سته‌ی هه‌یه، ئه‌و شتانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند:” سه‌رۆك بارزانی، پێگه‌یه‌كی هێنده فراوانی هه‌ی له‌ناو پارتییه‌كاندا “ده‌توانێ فه‌رمان بكات به ئه‌ندامه‌كانی پارتی کە گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆك بارزانییه و كه‌سێكه خه‌ڵكی گه‌واهیدی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، چه‌نده ڕۆڵێكی كارایی هه‌بووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها كاك مه‌سرور بارزانی، مامۆستای ئێمه بووه و هه‌میشه هانی ئه‌وه‌ی داون كه گیانی خۆمان به‌خت بكه‌ین له پێناو پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ،ئەو کەسانە خه‌ونه‌كانی خۆیان ده‌به‌نه ناو گڵه‌وه، هیچ كات پارتی دیموكراتی كوردستان هاوشێوه‌ی ئه‌وانی لێ نایه‌ت“.
هه‌ندێك جار باڵی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی پارتی به حیزبێكی ناكۆك ده‌شوبهێنن ، شاخه‌وان عه‌بدولا په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت : “باشتره یه‌كێتی بڕوات كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، نه‌وه‌كو به‌وشێوه‌یه باسی پارتی بكات، یان سه‌ركرده تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌و حزبه له‌ژێر ڕكێفی كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كار ده‌ربهێنن، چونكه ئه‌و كه‌سه هه‌رزه‌كارانه خیانه‌تیان له یه‌كێتی و له خاكی پیرۆزی كوردستان كردووه”.