په‌روین بۆڵدان : ئه‌گه‌ر كێشه‌تان له‌گه‌ڵ كورد نییه بۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد؟
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراسی گەلان (ھەدەپە) له‌گوتارێكدا له‌شاری وانی باكووری كوردستان وه‌ڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دایه‌وه و ده‌ڵێت: “ئەگەر كێشەت لەگەڵ خەڵكی كورد نییە، بۆ ھێرشت كردە سەر عەفرین و دەسكەوتی كوردت لەناوبرد؟”.
پەروین بوڵدان ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراسی گەلان (ھەدەپە) ڕایگه‌یاند: “گوتتان ھیچ كێشەیەكمان لەگەڵ خەڵكی كورددا نییە، باشە ئەگەر كێشەتان لەگەڵ خەڵكی كورد دا نیە بۆ چونە عەفرین؟، بۆ لەعەفرین ھێرشتان كردە سەر دەسكەوتی كوردان؟، ئەگەر كێشەتان لەگەڵ خەڵكی كورددا نییە بۆ ئەو قەیومانەتان لێرە دانان و دەسكەوتی كوردانتان سڕینەوە؟ بۆ ناوی شوێنە كوردییەكانتان لەسەر شوێنەكان ھەڵگرتن؟ ئەگەر كێشەتان لەگەڵ خەڵكی كورددا نییە بۆ ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوكسەكداخ و ئیدریس بالوكە لە زینداندان؟ لەوانەیە ئێوە كێشەتان لەگەڵ خەڵكی كورددا نەبێ. بەڵام خەڵكی كورد كێشەی لەگەڵ ئێوەدا ھەیە. بەڵێ كاك تەیب لەتەلەفزیۆن گوتت لەھەڵبژاردندا زەلـلەی دیموكراسی سەردەكەوێ. خۆی ئێمە زەلـلەی كوردتان لێدەدەین، گومانت نەبێ”.
هه‌روه‌ها په‌روین بولدان گوتی : ئێمە ھەر زلـلەی كوردیتان لێده‌ده‌ین به‌ر له‌وه‌ی ئێوه‌ی باسی زلـله‌ی دیموكراسی بكه‌ن .