موسه‌ننا ئه‌مین : له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه یاری به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك ده‌كرێت
راپۆرتێكی “العربی الجدید”، باس له نیگه‌رانی و گومانه‌كانی كورد له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بایكۆتكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات، لای خۆشیانه‌وه چاودێران هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك به “بۆمبی ته‌وقیتكراو له ململانێی سیاسی پارێزگاكه وه‌سفی ده‌كه‌ن”.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دریژه‌ی وته‌كانیدا بۆ وێب سایتی ” العربی الجدید” رایگه‌یاند:” پێشتر زۆرینه‌ی پارێزگاكه كورد بوو، كه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه، ئه‌و هێزه‌ی خۆی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه، كوردی به ته‌واوه‌تی پشتگوێ خستووه و ده‌یچه‌وسێنێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشیگه‌یاند:” مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه له پارێزگاكه، به‌هۆی یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان و به سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كه‌یه، میلیشیاكان خۆیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه، پارێزگاره‌كه‌یان گۆڕیوه و زۆریك له به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كانییان له پۆسته‌كانییان دوورخستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته شۆكێك بۆ پێكهاته‌ی كورد له پارێزگاكه”.
موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت:” بروام وایه هه‌ڵبژاردن ده‌بێته قه‌یرانێكی سیاسی نوێ له پارێزگای كه‌ركوك، چونكه حكوومه‌ت گرنگی به هه‌ڵبژاردنێكی رێك‌وپێك نادات، تا ئێستاش پارێزگای كه‌ركوك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی سرووشتی خۆی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری له دابینكردنی سه‌قامگیری شاره‌كه ناكات، كه پێشتر هه‌موو پێكهاته‌كان و هاووڵاتییانی پاراستووه، تا ئێستاش میلیشیاكان نه‌كشاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ” العربی الجدید” له زاری به‌رپرسێكی سیاسییه‌وه بڵایكردووتهوه ” كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ببێته سه‌ره‌تای قه‌یرانێكی نوێ له پارێزگاكه، چونكه ئه‌وكات ناكۆكییه‌كان له شاره‌كه تۆختر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵێن به سه‌ركرده‌كانی كوردستان بدات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و پێكهێنانی لێژنه‌ی هاوبه‌ش دوای هه‌ڵبژاردن”.
سه‌رچاوه‌كه به وێب سایتی “العربی الجدید” گوتووه “عه‌بادی نایه‌وێت لایه‌نی كوردی له‌ده‌ست بدات، له هه‌مان كاتدا نایه‌وێت شه‌قامی عه‌ره‌بییشی له‌ده‌ست بچێت، بۆیه ئێستا په‌نای بردووه‌ته به‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكی پێشوه‌خته به كورد”.
چاودێرانیش هۆشداری له مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، لای خۆیه‌وه قاسم عه‌میدی، شاره‌زای سیاسی بۆ ئه‌و سایته عه‌ره‌بییه ده‌ڵێت: “كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شد و رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، وا ده‌كات كورد له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دڵنیا نه‌بیت”.
قاسم عه‌میدی ده‌شڵیت : بایكۆتكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ڵبژاردن هیچ سوودێكی نییه، له‌كاتێكدا كورد هه‌ست به پشتگوێخستن و په‌راوێزخستن ده‌كات، ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌بێته قه‌یرانێكی سیاسی نوێ و ده‌رهاویشته‌ی روونی ده‌بێت له‌سه‌ر پارێزگاكه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیركرد و تا ئێستاش ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.