عه‌ره‌فات كه‌ره‌م : پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه

هەریەکە لە مالیکی و قەیس خەزعەلی لە بانگەشەکانیاندا بۆ هەڵبراژردنی ئەم جارەی عێراق، باس لە پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە دەکەن، هاوکات کۆتاییهێنان بە پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی.
عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: “پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە پێچەوانەی دەستوورە، چونکە عێراق وڵاتێکی فرەپێکهاتە و فرەنەتەوەیە”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند:”گەر بێت و هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانی وەها حکوومەتێک لە دوای هەڵبژاردن سەر بگرێت، ئەوا کۆتایی بە یەکپارچەییی خاکی عێراق دێت، چونکە لەو نێوەندەدا کورد و سوننە زەرەمەند دەبن.”
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانیه‌تی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) گوتی : “کورد نەیتوانی بۆ هەڵبژاردن هاوپەیمان بێت، بە هیوایە لە دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانییەکی بەهێزی کورد دروست بکەن، تاوەکو لە بەرامبەر ئەو هەوڵەدا یەکدەنگ بن ،پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی کاتی دەوێت ،با پێش ڕووداو نەکەوین.”