گۆڕان : جارێكی تر پۆستی پارێزگاری سلێمانی راده‌ستی یه‌كێتی ناكه‌ین
سبه‌ینێ 30ی 4ی 2018، واده‌ی دیاریكراو بۆ پارێزگاری سلێمانی كۆتایی دێت كه له‌پشكی گۆڕانه‌و به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیش، ده‌بێت جارێكی دیكه ئه‌و پۆسته به‌یه‌كێتیی بدرێته‌وه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له‌ژوری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند:”یه‌كێتیی پابه‌ندنه‌بوو به‌جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌كو خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕان، بۆیه هیچ واده‌یه‌ك نییه كۆتایی بێت”.
به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له‌ژوری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند :”یه‌كێتیی له‌دوای كۆتاییهاتنی دوو ساڵی یه‌كه‌م و له‌واده‌ی خۆیدا پۆستی پارێزگاری ڕاده‌ستی گۆڕان نه‌كرد، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌شت مانگی دیكه ئه‌و پۆسته لای یه‌كێتیی بوو، ئه‌وكاته‌ی گۆڕان ڕه‌تیكرده‌وه به‌مه‌رسومی سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێم پارێزگاری سلێمانی دابنرێت”.
به‌وته‌ی دانا عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له‌ژوری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چه‌ندین پۆستی گرنگی دیكه هه‌ن كه ده‌بوایه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌دا بدرانایه به‌گۆڕان وه‌ك (سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه).
له‌و ڕوه‌وه دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی:”ماوه‌ی چه‌ند پۆستی پارێزگاری سلێمانی لای یه‌كێتی بووه، لانیكه‌م ده‌بێت هێنده‌ش لای گۆڕان بێت، ئه‌گه‌ر ئێستاش یه‌كێتیی داوای ئه‌و پۆسته‌مان لێبكات، ئه‌وه ڕاده‌ستی ناكه‌ین”.