هۆشیار عه‌بدولا: یه‌كێتی نهماوهبوو به مێژوو ده‌بێت بلێت سه‌رده‌مێك پارێزگاری سلێمانی له پشكی ئێمه‌بوو
دوای رێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له سه‌ر به‌رێوه بردنی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به هاوبه‌شی كه له ماوه‌ی چوار ساڵی حكومه‌ته‌كه دوو ساڵ بۆ گۆڕان و دوو ساڵ بۆ یه‌كێتی بێت, له‌گه‌ڵ كۆتا هاتنی واده‌ی نوێنه‌ری گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی له ئێستادا یه‌كێتی داوای پارێزگاردهكات, به‌ر پرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌لێت:” یه‌كێتی بوو به مێژوو, ده‌بێت بلێت سه‌رده‌مه‌ێك پارێزگاری سلێمانی هی ئێمه بوو, پۆستی پارێزگار راده‌ست ناكه‌ینه‌وه.
هۆشیار عه‌بدولا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ر بژێرانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندووه:” یه‌كێتی بوونی نه‌ماوه ده‌بیت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به دیلی یه‌كێتی بێت له‌و سنوره, ده‌رفه‌ت به كه‌سی دیكه نه‌دات كه ببێته ژماره‌و و كێبڕكێ بۆ جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران بكات.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی گۆڕان گوتوشیه‌تی:” له ئێستادا یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه داوای پۆستی پارێزگاری له سه‌ر ئاستی كادره‌كانی خوارووی حزبه‌كه‌ی له یه‌كێتی ده‌كات, به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پۆسته راده‌ستی یه‌كێتی ناكاته‌وه ئیدی یه‌كێتی له داهاتووش پارێزگاری سلێمانی نابێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشویهتی:” رووی ده‌مم له یه‌كێتی ده‌كه‌م ده‌بێت یه‌كێتی باش بزانێت كه ئه‌و بوو به مێژوو ئێستا شتێك نه‌ماوه به ناوی یه‌كێتی, وه ئه‌وانه‌ی ماویش ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌كه ده‌بێت بلێن له سه‌رده‌مێكدا ئێمه پۆستی پارێزگاری سلێمانیمان به‌ده‌سته‌وه بوو.