گرژی و لێدوانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێ

خواكوڕك

دوای ئه‌و هێرشه‌ خوێناویه‌ی دوێنی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا ئه‌نجامیاندا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب و بووه‌ هۆكاری كوژرانی زیاتر له‌ 40 هاوڵاتی سڤیل، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد و هیوای خواست جه‌نگ بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له‌و شاره‌ بوه‌ستێنرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا كردووە و پێی گوتووە، رووسیا بەرپرسیارە لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر حەلەب و ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوا دانوستانەكان رادەگرێت.

هه‌ر ئه‌مرۆش 29/9/2016 سێرگی ریابكۆف جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ نیه‌ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌و وڵاته‌ بوه‌ستێنێت، و به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مریكاشی به‌ (كاردانه‌وه‌ی فواری) له‌قه‌ڵه‌مدا.

ریابكۆف رایده‌گه‌یه‌نێت‌ ئه‌مریكا به‌ پشگیری كردنی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سوریا ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه و پێویسته‌ ئه‌و وڵاته‌ سنووری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ له‌به‌رچاو بگرێت، هه‌روه‌ها له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ وه‌كو هه‌ڵمه‌تێكی مرۆیی بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌و شاره‌ ئه‌نجام بدات.‌

Back to top button