قسەیەكی عەلی باپیر بەدرۆ دەخرێتەوە
خواكوڕك
پاش سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بارزانی بۆ بەغدا عەلی باپیر كە لە لیستی بارزانی دا نەماوە، روونكردنەوەیەكی داوە باسی ئەوەی كردووە كە ناوبراو بانگێشت كراوە بۆ ئەو شاندە بەڵام خۆی ئامادەی ئەوە نەبووە بەشداری ئەو شاندە بكات، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نزیك یەكێتیش ئەم قسەی عەلی باپیر بەدرۆ دەخاتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، دەلێت پێشنیار هەبوو كە عەلی باپیر بانگێشت بكرێت بەڵام لەلایان پارتی و بارزانی رەد كراوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك بارزانی ئامادە نەبووە لە شاندی یاوەری دا بێت بۆ بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت هۆكاری بەشداری نەكردنی عەلی باپیر بۆ هەڵوێستەی ناكۆكەكانی پێشووی خۆی دەگەرێتەوە و هیچ متمانەیەكی نەماوە لای بارزانی و بگرە لای زۆربەی هێزە سیاسیەكان و لەسەر پرسە هەستیار و چارەنووس سازەكاندا هیچ حزبێكی ئامادە نیە عەلی باپیر بانگێشت بكات،
پێشتر مەلا كرێكار لە دیمانەیەكی رایگەیاندبوو، كە چۆن گومانی لەناوخۆی نیە ئەوهاش دەزانێت كە عەلی باپیر و كۆمەڵی ئیسلامی باڵی ئێران و پیاوی ئێرانن، ئەمەش بۆ حزبەكانی هەرێمی كوردستان روون بۆتەوە و بۆیە كەس ئامادە نیە هەماهەنگی عەلی باپیر بكات لەهیچ پرسێكدا.