دەیان سەربازی ئێرانی لە سووریا کوژران.

لە ئەنجامی بۆردوومان کردنی چەند بنکەیەکی سەربازی لە شارەکانی حەلەب و حەما بە موشەک،نزیکەی بیست و شەش سەرباز کوژران و دەیان سەربازی دیکە بریندار بوون.”

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند.” کە لەو ژمارە بیست و چواریان سەربە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و لە ناویشیاندا ئەفسەری پلە باڵای ھەبووە.

تا ئێستا نازانرێت ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی سوریا کراون لە لایەن چ وڵاتێکەوە ئەنجام دراوە بەڵام حکومەتی سووریا لە ئاستی نافەڕمیدا دەستی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل درێژ کردوە.”

Back to top button