هەرگیز دوای خواردنی دەرمان ئەم خواردن و خواردنەوانە مەخۆ.

به‌گشتی‌ زۆربه‌مان بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ ته‌ندروستیمان “ده‌رمان ” به‌كارده‌هێنین ، به‌لاَم پێویسته‌ بزانه‌ له‌دوای‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌رمانه‌كانت كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ نه‌خۆیت ، چونكه‌ سوود له‌ ده‌رمانه‌كه‌ نابینیت ، بگره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كار ده‌كات.”

ڕاسته‌وخۆ دوای‌ ده‌رمان ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ مه‌خۆ :-

• چا و قاوه‌ هه‌رگیز مه‌خۆ دوای‌ ده‌رمان ، چونكه‌ مادده‌ی‌ ئاسنی‌ له‌ش به‌ته‌واوی‌ له‌ناو ده‌بات ، باشتروایه‌ شیر بخۆیته‌وه‌ .

• ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ حه‌بی‌”اسپرین”ده‌خۆن نابێت به‌دوایدا به‌رهه‌مه‌ مزره‌مه‌نییه‌كان بخۆن ، چونكه‌ لێدانی‌ دڵ خێرا ده‌كات .

• خواردنی‌ په‌تاته‌ و به‌رهه‌مه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان دوای‌ داو ده‌رمان هه‌ست به‌ سووتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ت ده‌كه‌یت .

• ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌رمانی‌ كه‌م خوێنی‌ ده‌خۆن نابێت به‌دوایدا “سپیناخ و بروكلی‌ و كاهوو ” بخۆن ، چونكه‌ خوێنیان خه‌ست ده‌كاته‌وه‌ .

• سندی‌ و نارنج و به‌رهه‌مه‌ مزره‌مه‌نییه‌كان ڕاسته‌وخۆ دوای‌ ده‌رمان ده‌بنه‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووی‌ ژه‌هر له‌له‌شدا.”

Back to top button