حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی پشووی سبه‌ینێ بڕیاریدا.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/LOGO.jpg)
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگاى گووته‌بێژه‌كه‌ی له باره‌ی پشووی سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ڕایده‌گه‌یه‌نێت.” ڕۆژى سێشه‌ممه یه‌كى ئایار له‌ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمى ده‌بێت به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كرێكاران.”
له‌و باره‌وه، (سه‌فین دزه‌یی) گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت.” هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و په‌روه‌رده ، سه‌رپشكن ده‌توانن بیكه‌ن به‌پشوو ، وه ده‌شتوانن ده‌وامى ئاسایی خۆیان بكه‌ن وه‌ك ڕۆژانى دیكه، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت پشووی فه‌رمیه.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له‌یه‌كى ئایاری هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كرێكاران ئه‌و ڕۆژه ده‌كرێته پشوو له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.