مه‌سعود حه‌یده‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر عێراقچیه‌كان
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسته كوردیه‌كان، مه‌سعود حه‌یده‌ر له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی پێشمه‌رگه له ئهنفاڵكردنی عه‌ره‌ب له‌لایان په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان هاته ده‌نگ و ده‌لێـ” تاوانێكی گه‌وره‌یه به تاكه فاكته‌ری مانه‌وه‌مان كه پێشمه‌رگه‌یه بگوترێت ئه‌نفاڵ چیی”.
له دیمانه‌یه‌كی دا ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان و ئامۆزای نه‌وشێروان مسته‌فا هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و به ئه‌نفاڵچی ناوی بردن و گوتی پێشمه‌رگه برا عهرهبهكانمانی ئهنفاڵكردووه، ئه‌م قسانه‌شی له‌كه‌ناڵی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی كردوو، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق نه‌درا له‌لایان گۆڕان كه گوتی”. پێشمه‌رگه لەو گوندانەی لە دەست داعش دەربازیان کردوون، هاوشێوەی کارەکانی دوای ساڵی ١٩٨٨ی رژێمی بەعس، ڕەفتاریان لەگەڵ خەڵک کردووە. چاودێران و کەسانێکی زۆر ئەم قسەیان بە تۆمەتبارکردنی پێشمەرگە بە ئەنفالکردن لە قەڵەم دا.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان كه ئێستا كشاوه‌ته‌وه له‌و لیسته ده‌لێـ”کورد یەک سەمام ئەمانی لە عێراقدا هەیە کە ئەویش هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و دەبێ تۆکمەتر بکرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە ”تاوانە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی“.
هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەکان بەرامبەر قسەکانی ئامۆزاکەی نەوشیروان مستەفا، ئەمڕۆ دووشەممە، د. چیا عەباس، هاوڕێی دێرینی نەوشیروان مستەفا لە وتارێکیدا، ئەو کەسانەی لەنێو گۆڕاندا بە فەریکە عێراقچی وەسف کرد کە کار لە بەرژەوەندیی یەکپارچەیی عێراق و دژی هەرێمی کوردستان دەکەن.