رێبوار كه‌ریم وه‌لی هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر لاهور به‌ بازرگانی دیل ناوی ده‌بات

له‌ نووسینێكی دا له‌ژێر ناونیشانی له‌ ئیرهابی فكریه‌وه‌ بۆ ئیرهابی ده‌نگ،(رێبوار كه‌ریم وه‌لی) ده‌نووسێـ”ماوەیەكە لە زۆربەی میدیاكانەوە باس لە كڕینی دەنگ و فرۆشتنەوەی كارتی دەنگدان دەكرێت. خەڵك ئازادە و زۆریش ئاساییە دەنگی خۆی بفرۆشێت، چونكە خەڵك هەیە نەك دەنگەكەی بگرە خۆیشی فرۆشتووە. كە خۆفرۆشی عەیب نەبێ، دەنگفرۆشی چییە؟

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌ی دا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری رووداو بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، رێبوار كه‌ریم وه‌لی ده‌شنووسێـ”لەم رۆژانە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لاهوری جەنگی (بە یەك واو) بڵاوبووەتەوە كە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە خەڵكەوە دەكات. خۆی و ئیشەكەی خۆی دەناسێنێ و ئینجا پرسیاری ئەوە لە كابرا دەكات كە دەنگ بە یەكێتی دەدات یان نا؟ دواییش دەپرسێ كارتی دەنگدانی وەرگرتووە؟ ئەگەرچی دەنگی كابرای بەرامبەر نابیسترێت، بەڵام دیارە لاهور قەناعەتی نەهاتووە و دەڵێ دێم ماڵەكەت تەفتیش دەكەم! وەك ئەوەی كابرا تیرۆریستی لە ماڵەوە حەشار دابێت!

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شنووسێـ”ئەوە لە هەر وڵاتێكی دیكەی ئەم دنیایە بووایە، نەك ئەو (لاهور) لەسەر كارەكەی لادەبرا، بگرە بە تۆمەتی تۆقاندن و هەڕەشە رەوانەی دادگا دەكرا. كاربەدەست و كادیرانی حیزب ئازادن و دەستكراوەن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی خەڵك پەیوەندییان پێوە بكەن و تەنانەت لە دەرگای ماڵیشیان بدەن، بەڵام هیچ لایەنێكی ئەمنی (كە ئیشەكەی لاهور پتر تێكدانی ئەمنیەت و دەڵاڵییە بۆ ئازادكردنی بارمتە بەپارەی ئەستوور)، بۆی نییە بەو شێوەیە دەنگ كۆبكاتەوە و هەقە داواكاری گشتی لە كوردستان و كۆمیسیۆن لەوبارەیەوە هەڵوێستیان هەبێ.

Back to top button