پارتی له‌باره‌ی ریفراندۆم هاته سه‌ر خه‌ت و دژه ریفراندۆمی ره‌زیل كرد
چوارچێوه‌ی شكه‌ست و سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم، وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی راسته‌وخۆ، ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌شداری كردنی خه‌ڵك و ده‌نگی به‌ڵێ و نه‌خێردا، ههڵهسهنگێنرێت، كاتێك رێژه‌ی سه‌دا 93ی ده‌نگ بۆ به‌ڵێ بێت، له‌به‌رامبه‌ر سه‌دا 7ی بۆ نه‌خێربێت، زیاتر له سه‌دا 80ی خه‌ڵك به‌شداری كردبێت، ئه‌مه پێی ده‌گوترێت، سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراستی و ئازادی و تێگه‌یشتنی تاكی كورد له ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌ڵام به‌بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئه‌وانه‌ی كه ده‌لێن ریفراندۆم شكه‌ستی هێناوه، خه‌ڵك و لایانگری خۆیان به‌گه‌مژه و كۆیله و جاهیل ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بشارنه‌وه”.
كادیر و لایانگرانی پارتی له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تووندی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان و دژه ریفراندۆم، ده‌لێن”ریفراندۆم سەركەوتووترین هەنگاوی سیاسییە لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازیی كوردستاندا، بۆ یەكەم جار گەلی كوردستانی لە دەوری یەك ئامانج كۆكردەوە و بە زۆرینەی رەهای دەنگی كوردستانیان سەركەوت، ئەوە خیانەت و خاكفرۆشی بوو ئاستەنگی هێنایەپێش. دواجاریش هەر خیانەت و خاكفرۆشی شكستی هێنا نەك ریفراندۆمی سەربەرزانە و دەنگی دلێری گەلی كوردستان”.